بەغداد/ INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری لەوەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەستگیرکردنی 3 داواکراوی ڕاگەیاند.
بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتیەکە کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی کرکوک توانیان دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر بگرن کە کاری هێرشکردنیان بەچەک ئەنجامدابوو بۆسەرچەند دوکانێک، وتیشی ئۆپەراسیۆنەکە
بەهەماهەنگی لەگەڵ فەوجی مغویری فەرماندەیی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی کرکوک وهێزەکانی سوات بەڕێوەچوو.
ڕوونیشی کردەوەکە دوو تاوانبارەکە یاداشتنامەی دەستگیرکردنیان هەبووەبەپێی مادەی 28 ی ماددەهۆشبەرەکان و مادەی 444.
لەلایەکی دیکەشەوە بەیاننامەکە وتی مەفرەزەکانی هەواڵگری بابل داواکراوێکی بەتۆمەتی تیرۆر لەبۆسەیەکدا لە زاڵگەیەکی شاری بابل دەستگیرکرد.