بەغداد/ INA
وەزیری کارەبا زیاد علی فازڵ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە گەیشتە وڵاتی تورکمانستان بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکومی بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی هاوردەکردنی گاز لەو وڵاتەوە بۆعێڕاق.
بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری کارەبا زیادعلی فازڵ بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی هاوردەکردنی گاز گەیشتە تورکمانستان.
وتیشی شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی وزە لە تورکمانستان چەند کۆبوونەوەیەک سازدەدات ،ئەویش پاش ئەو کۆبوونەوانەی کە مانگی پێشوو سازدران لەبەغداد و دەرەنجام یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتن لەنێوان هەردوولادا واژۆکرا بۆئەم مەبەستە وهاوردەکردنی گاز لەڕێگای بۆڕیەکانی ئێرانەوە بۆ وێستگەکانی کارەبا.
بەیاننامەکە وتیشی ئەم سەردانە لەگەڵ بەرنامەی حکومیدا دەگونجێت کە جەخت دەکاتەوەسەر فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزە و زیادکردنی پێدانی کارەبا بەهاووڵاتیان.