سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایی له‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ده‌كات به‌بۆنه‌ی یادی (64) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی

سیاسی
  • 7-11-2023, 12:03
  • +A -A

    بەغدا - INA  

    ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پیرۆزبایی له‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA ) كرد به‌بۆنه‌ی یادی (64) ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌. 

     به‌پێی راگه‌یێندراوێكی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، تێدا هاتووه‌" گه‌مترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كارمه‌ندانی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی و ته‌واوی خێزانی رۆژنامه‌وانی ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی یادی شێست وچوار ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌. 

     هه‌روه‌ها هیوای به‌رده‌وامبوون بۆتان ده‌خوازم له‌سه‌ر رێبازی پیشه‌یی و دڵسۆزی بۆ راستگۆیی له‌پێناو خزمه‌تكردنی گه‌لی عێراقی خۆشه‌ویست و مافه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاریه‌كان و ئاگاداربوون ووه‌رگرتنی زانیاری ورد به‌بێ لایه‌نگیری، هه‌وڵه‌كانی ئێوه‌ به‌رده‌وام بێت، و پیرۆز بێت كاره‌كانتان و ئه‌وه‌ی پێشكێش به‌عێراقی ئازادو دیموكراسی ویه‌كگرتوو ده‌كه‌ن.