بەغداد/INA
وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ڕێژەیەکی نوێ لە دەرمانی نەخۆشیە درێژخایەنەکانی پێگەیشتووە.
بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بڕێک لە دەرمانی نەخۆشیە درێژخایەنەکان ئەمڕۆ گەیشتە وەزارەت لەوانەش ماددەی ئەلبۆمین و دەرمانی شەکرە ودەرمانەکانی پڕۆتینی خوێن.
بەیاننامەکە وتیشی بەپێی پێداوێستی دەرمانەکان دابەشدەکرێنە سەرفەرمانگەو بنکە تەندروستیەکان.