کەشناسی: کەشوهەوا ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش جێگیردەبن.

ناوخۆ
  • 7-11-2023, 11:42
  • +A -A

    بەغداد/INA
    کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوایبۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی کەشناسی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەی چوارشەممە ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لە ناوەڕاست و باشوور ساف وهەندێک هەوردەبێت، لە باکووریش ساف و هەوردەبێت، پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت .
    ڕۆژی هەینیش لەناوەڕاست هەوراوی دەبێت بەڵام لە باکوور تەمێکی کەم دەبێت ولەباشووریش ساف و هەندێک هەوردەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک ڕوژی پێشتر دەبێت.
    ڕژی شەممەش ساف وهەندێک تەماوی دەبێت، پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.