بەغداد/ INA
وەزارەتی نەوت وردەکاریەکانی چوارپڕۆژەی تۆتاڵی فەڕەنسی و وادەی تەواوکردنیانی خستەڕوو.
بریکاری وەزارەتی نەوت باسم محمد خزەیڕ لەمیانەی سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو، وتی پڕۆژەی باشوور لە پارێزگای بەسڕەدا لەکێڵگەی ئەرتاوی جێبەجێدەکرێت کەلە 4 پڕۆژەپێکدێت و بە کارێکیئابووری مەزن هەژماردەکرێت، پڕۆژەکانیش ئەمانەن: پەڕەپێدانی کێڵگەی ئەرتاوی بە بارستایی 210 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، پڕۆژەی بەکارهێنانی گازی پێج کێڵگە لە ئەڕتاوی و ڕۆژاوای قوڕنە ولحێس و توبا بە توانای 600 ملیۆن پێی سێگۆشەی پێوەری.
وتیشی پڕۆژەی گاز بەدوو قۆناغدا دەبێت لەوانە وەبەرهێنانی 300 ملیۆن پێی سێجا و قۆناغی دووەمیش بەهەمان بارستایی دەبێت، پڕۆژەی سێیەمیش شیرینکردنی ئاوی دەریایە کەبەشێوەیەکی زانستی پێشکەوتوو ئەنجامدەدرێت.
هەروەها وتی کە پڕۆژەکە ئەنجام دەدرێت و گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ واژۆکراوە ، پڕۆژەکەی چوارەمیش پڕۆژەی وزەی خۆرە بە وزەی 1000 مێگاوات.
ڕوونیشی کردەوەکە لێژنەکە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداوە بۆ دیاریکردنی ستڕاتیژیەتی پڕۆژەکە و بەدووداچون بۆ جێبەجێکردنی پلانەکان و چارەسەرکردنی کێشەوگرفتەکان ، لەکۆبوونەوەکەدا پیاچوونەوە کرا بۆ پڕۆژەکان و لێکدانەوەی ستڕاتیژیەتی تەندروستی و ژینگەو بەکارهێنان ، بەگشتیش ئاماژەبەوەکرا کە پڕۆژەکە بە ڕێکوپێکی بەڕێوەدەچێت و هەماهەنگیەکی باش لەئارادایە بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانی پەیوەست بە پڕۆژەکەوە.