وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بەشێکی دیکە لە قەرزی پڕۆژەی بچووک ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 7-11-2023, 07:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی احمد اسدی بەشێکی دیکەی لە قەرزی پڕۆژەی بچووک ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی احمد اسدی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەشێکی دیکەی لە قەرزی پڕۆژەبچووکەکانی ڕاگەیاند کە داهاتئامێزەو 5700 کەس دەگرێتەوە، وتیشی کە وەزارەت بۆیەکەمجار قەرزبۆ ئەوکەسانە دابیندەکات کە پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە ئەویش بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە دابینکردنی 25٪ لەوقەرزانە بۆ ئەوانەی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
    ئەسەدی ڕوونیشی کردەوە کە بەشێکی دیکە لەوقەرزانە بۆ هەردوو بەشی 39٫40 ڕادەگەیەنین کە 5714 کەس دەگرێتەوە، ئەم بەشەش بەپێی پڕۆژەی خزمەتی ڕزقەکان بەڕێوەدەچێت کە سوودمەندانی پاراستنی کومەڵایەتی دەیانگرێتەوە، جەختیشی لەوەکردەوەکە 25٪ ی هەریەکێک لەو بەشانە بۆ سوودمەندانی پاراستنی کومەڵایەتی ماوەی 3 مانگ  مووچەکانیان بەردەوام دەبێت ، ئەوانەشی کە خزمەتی ئەرزاق دەیانگرێتەوە لەوانەی کە لە پاراستنی کومەڵایەتی سوودمەندن دەگاتە 2862 کەس ، جگەلەوەش وەزارەت بەردەوام دەبێت لە بەخشینی قەرز بۆ سوودمەندانی پاراستنی کومەڵایەتی بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بەدابینکردنی 25٪ بۆ سوودمەندانی باری کۆمەڵایەتی کە بڕی 400 ملیار دیناری بۆ دابینکراوە.
    هەروەها ئەسەدی جەختیلەوە کردەوە کە وەزارەت کۆششەکانی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ دابینکردنی یەک ملیار دینار بۆ ستڕاتیژیەتی کەمکردنەوەی هەژاری ، لەمبوارەشدا هاوکاری لەنێوان هەردوو وەزارەتی پلادانان و وەزارەتەکەمان بەردەوامە بۆ نەهێشتنی هەژاری ئەویش بەبەخشینی 7 ملیۆن دینار کە بە 8 دەدرێتەوە.
    دەربارەی سەکۆی مزەللەتی ئەسەدی ڕایگەیاند کە ئەوسەکۆیە
    دادەخرێت لەبەرچەند هۆیەک لەوانە:
    1-ڕاوەستاندنی سەکۆکە بۆئەوەیە تاکو بۆ هەڵبژاردن بەکارنەهێنرێت.
    2-ڕاگرتنی سەکۆکە بۆ ئەوکەسانەیە کە تازە داواکاریەکانیان پێشکەش کردووە.
    3- سەکۆکە بۆ سوودمەندانی کۆمەکیەکان و مووچەکان و نوێکردنەوەی زانیاریەکان بەردەوام دەبێت.
    4-ئەوانەی کە ناویان دەردەچێت نامەیان بۆدەنێرین.
    5-ئەم ڕێکارە تاکو مێژووی 12/18 تاکووادەی هەڵبژاردنەکان بەردەوام دەبێت.
    لەکۆتاییشدا ئەسەدی ئاماژەی بەوەکرد کە بەردەوام دەبین لە تەواوکردنی بەشەکانی داهاتوو بۆ ئەوانەی کە شایانی کۆمەکەکانی  پاراستنی کۆمەڵایەتین.