دەسپاکی سەرپێچیەکانی پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان لەزیقاڕ بەگووژمەی 42 ملیاردۆلار دیاریدەکات

سیاسی
  • 7-11-2023, 07:12
  • +A -A

    بەغداد/INA
    دەسپاکی ڕایگەیاند کە سەرپێچیەکانی پڕۆژەیەکی پزیشکی لەزیقاڕ بەگوژمەی 42 ملیاردۆلار دیاریکردووە.
    بەیاننامەی دەسپاکی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی زیقاڕ ئۆپەراسۆنی دەستگیرکردنی لەپڕۆژەیەکی وەبەرهێنان ئاشکراکرد بەبڕەپارەیەک کەدەگاتە 56٫000٫000٫000 دینار.
    وتیشی کادیرانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لەزیقاڕ  سەرپێچیەکانی پڕۆژەی پزیشکی مرۆیی و نەخۆشخانەی فێرکاری یەکێک لە زانکۆکانی پارێزگاکە ئاشکراکرد بەگوژمەی 42٫504٫000٫000 دینار، ئاماژەشی بەوەکرد لقی وردبینی دەرەکی لەنووسینگەی لێکۆڵینەوە چەند سەرپێچیەکی تۆمارکردووە لە مڵەتی وەبەرهێنان لە پڕۆژەکە، ئەویش ڕانەستاندنی پڕۆژەکەیە لەلایەن خاوەنی زەویەکەوە.
    وتیشی سەرپێچی دیکە لە فەرمانگەی تەندروستی زیقاڕ ئاشکراکرا بە بڕی 11٫000٫000٫000ملیار دینار لەوبڕە پارانەی کەبۆ کڕینی ئامێری پزیشکی دیاریکرابوون، بڕی پێنج ملیاردیناریش بەبێ سەرەتا خەرجکراون ، بەهەمانشێوەش ئامێری دۆزینەوەی گرێی شێرپەنجە بە بڕی 2٫290٫000٫000 کڕدراوە بەبێ ئەوەی بخرێتە بواری کارکردنەوە .
    بەیاننامەکە وتیشی کادیرانی نووسینگەکە ئۆپاراسیۆنێکی دیکەیان ئەنجامدا بۆ ئاشکراکردنی ژمێریارێک لە نەخۆشخانەی فێرکاری حوسەین کەهەستابوو بە دزینی پارەی پسولەی پشکنینی ڕەنین ومیفراس بەبڕی 24٫750٫000 ملیۆن دینار.