ئەعڕەجی: گێڕانەوەی 900 خێزانی ئاوارە لە کەمپی جەدعە بۆ ناوچەکانیان

ناوخۆ
  • 7-11-2023, 07:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعڕەجی گەڕانەوەی 900 خێزانی ڕاگەیاند لە کەمپی جەدعەوە بۆ زێدی خۆیان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعڕەجی لە میانەی گۆنگرەی حەوتەمی باڵیۆزەکان کەلەبەغدا دەبەسترێت ، جەختیلەوە کردەوە کە کەمپی هۆڵی سوری تیرۆریستانی 60 وڵات لەخۆدەگرێت کەزۆربەیان لەسوریاو عێڕاقەوەن و 10 تیرۆریستی بیانیش لە کەمپەکەدا هەن.
    ئەعڕەجی وتیشی کە عێڕاق بڕیارێکی ژیرانەی وەرگرتووە بە گواستنەوەی عێڕاقیەکان بۆ کەمپی جەدعەو دووبارەشیاندنەوەیان لە کۆمەڵگادا، هەروەها 1567 خێزانمان لەکەمپی هۆلەوەگەڕاندۆتەوە بۆ کەمپی جەدعە و 900 خێزانی دیکەشمان گەڕاندۆتەوە بۆ ناوچەکانیان.
    ڕوونیشی کردەوە کە 2945 تیرۆریست دراونەتە دادگا وزۆربەشیان بەپێی یاسا دادگایی کراون،چەکدارانی ئۆپۆزۆسیۆنی ئێرانیشمان بۆ شوێنی دوور گواستۆتەوەو هێزەکانی پێشمەرگەو سنوورپارێزەکانمان لەشوێنەکانیان داناوە.
    لەهەمانکاتیشدا ڕوونیکردەوەکە هەماهەنگیەکی زۆر لەنێوان دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی و وەزارەتی دەرەوەداهەیە دەربارەی بابەتە چارەنووسسازەکان.