بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، ئێریک شیڤالیێر، پێشهاتەکانی دۆخی کەرتی غەززە و قەیرانی مرۆیییان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا) كهوتووە ڕایگەیاندووه: ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی، پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، ئێریک شیڤالیێر كرد، و لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی بەردەوامبوون لە ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژی کرد.
ههروهها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی دۆخی کەرتی غەززە و قەیرانی مرۆیی کرا، جەختیشیان له پێویستی کارکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردهوه بۆ وەستاندنی شەڕ و گهیاندنی یارمهتییه مرۆییهكان.