به‌غدا-INA
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كۆتایی له‌دوایی سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، گه‌رایه‌وه به‌غدای پایته‌خت.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه وتێداهاتووه" له‌م سه‌ردانه فه‌رمییه‌دا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محه‌مه‌د شەیاع سودانى لەگەڵ ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران سەید عەلی خامنەیی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ڕووداوە دڵتەزێنەکان کە لە کەرتی غەززە ڕوودەدەن، و ئەو کوشتن و کۆمەڵکوژییانەی کە ڕۆژانە لە دژی فەلەستینییەکان ئەنجام دەدرێن لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی مەدەنی بە دەستی هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنیستەکان.
سودانی جەختی لەوە کردەوە کە عێراق هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ وڵاتانی دۆست و برادا بەمەبەستی هەماهەنگیکردنی هەڵوێستەکان و هەنگاونان بۆ سنووردارکردنی هێرشە بەردەوامەکانی دژ بە گەلی فەڵەستین و هەروەها ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان و ئاماژەی بە هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە دەستبەرداری بەرپرسیارێتی خۆی بووە لە ڕاگرتنی دڕندەیی و جینۆساید و ئاوارەبوونی زۆرەملێ و سیاسەتی برسێتی دژی فەلەستینییەکان.
هەروەها سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژەی بە زیادبوونی هاریکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد لە چەند دۆسییەکدا کە دەبێتە هۆی سەقامگیری هەردوو وڵات و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی گەلەکانیان.
لە لای خۆیەوە، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی سەید عەلی خامنەیی جەختی لە پێویستی بەردەوامبوونی هەوڵەکان کردەوە بۆ ڕاگرتنی ئەو تاوانانەی کە لەلایەن زایۆنییەکانەوە دژ بە گەلی فەڵەستین ئەنجام دەدرێت، هەروەها هەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ غەزە و ئاماژەی بە ڕۆڵی عێراق و تواناکانی کرد و وەک وڵاتێکی سەرەکی وەسفی کرد بۆ کۆتایی هێنان بەوەی لە غەزە ڕوودەدات و دروستکردنی هێڵێکی نوێ لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامی‌دا.