بەغدا - INA ـ محمد الطالبي
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، حوسێن عەلاوی، ئاراستهی سهرهكی عێراقی لە پاڵپشتیکردنی دۆزی فەڵەستین ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران دوو ڕێگای لەم ڕووەوە گرتوتهبەر.
عەللاوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هەڵوێستی سەرۆک وەزیران ڕوونترە لە هەڵوێستەکانی دیکەی ئێستا لە ناوچهی عەرەبی، لە کۆنفرانسی ئاشتی قاهیرە نەخشە ڕێگایەکی داڕشتووە کە بە ئاگربەست دەست پێدەکات و هەروەها کردنەوەی دهروازهكان، و لهکۆبوونەوەكانی دووبارەی بەرپرسانی عێراق لهگهڵ هاوتهكانی لهوڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی باسی لێوەکرا كه پێویسته فریاگوزاری ویارمهتی بۆ خهڵكی ئێمه له هاوڵاتیانی بێتاوان و بێ بەرگری لە غەززە دابین بكرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد" كهتا ئێستا سێ جار هاوکاری لەلایەن عێراقەوە لە ڕێگەی هێزی ئاسمانی عێراقەوە نێردراوە، هەروەها فڕۆکەوانی سوپای عێراقیش کە بەشدارن لە گواستنەوەی ئەو هاوکاریانە لە گەلی عێراقەوە بۆ گەلی فەڵەستین".
ههروهها عهلاوی وتی" ڕێڕەوی دووەم ئەوەیە کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە لە دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕێگەی پێکهێنانی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی غەززە پەسەندکرا، لە بەرامبەریشدا ئەوەی هاوتەریبە لەگەڵ خواستەکانی وڵاتانی عەرەبی لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەدا و ئاوەدانکردنەوەی غەززە دوای شەڕی شەڕانگێزی لەلایەن قەوارەی زایۆنیستی بەرامبەر بە فەلەستینییەکان.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەروەها عێراق پاڵپشتی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین دەکات کە قودس شەریف وەک پایتەختی بێت، کە ئاراستهی سهرهكی بۆ عێراقه لە کۆڕ و كۆبوونهوه و کۆڕبەندە دیپلۆماسیەکاندا، جا چ لە کۆڕبەندی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش، چ لەکۆمکاری عەرەبی، یان کۆڕ و کۆنفرانسە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکانی دیکە بێت كه سەرۆک وەزیران و دیپلۆماتکارانی عێراقی تێیدا بەشدارن. دەبێت قەیرانەکە بە بوونی دەوڵەتێکی فەلەستینی بە کەرامەت چارەسەر بکرێت کە دوای زیاتر لە ٧٠ ساڵ هاووڵاتیانی فەلەستینی لهپرت وبڵاوبوونهوه بپارێزێت، لەگەڵ قودسی پیرۆز وەکو پایتەختەکەی و ئەمەش ئاراستهی سهرهكی عێراقه.
ئاماژەی بەوەشکرد" هۆشدارییەکەی سەرۆک وەزیران سەبارەت بە فراوانبوونی شەڕەکە لە چوارچێوەی بۆچوونی ئەودا هات کە سهرههڵدانی شەڕێکی هەمەلایەنە ڕەنگە وێرانکەر بێت بۆ ناوچەکە، هەروەها ئەوەی سەرۆک وەزیران لە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە وتارێکی درێژدا نووسیویەتی کە تێیدا ئاماژەی پێکردووە کە ئێمەی عێراقی لهگهڵ قەیرانەکانی چەندین شەڕدا ژیاوین و تاڵیی شەڕەکان و کاریگەرییە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانیان چێژمان کردووە. بۆیە لەم ڕوانگەیەوە سەرۆک وەزیران پێی وایە دەبێت شەڕ لە ناوچەکەدا کۆتایی پێبێت و دەبێت بەرەو گەشەپێدان هەنگاو بنێین بهرهو ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی مرۆڤی عەرەب.