بهغداـ INA
وەزیری کۆچ وکۆچبەران ئیڤان فایق جابڕو ڕایگەیاند کە 487 ئێزدی گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان لە شنگال .
جابڕۆ لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی 487 ئێزدی بەئارەزووی خۆیان لە کەمپی شاریا
گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لەناوچەی شنگال.
وتیشی پڕۆسەی گەڕانەوەکە بەهەماهەنگی بوو لەگەڵ لقی وەزارەت لەپارێزگای دهۆک و هێزە ئەمنیەکان و هەردوو حکومەتی خۆجێیی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.
ئاماژەشی بەوەکرد کە لەمبوارەدا هەماهەنگی کراوە لەگەڵ ڕێکخراوی کۆچی جیهانی بۆ گواستنەوەی کەلوپەلی ئاوارەکان لە کەمپەکەیانەوە بۆ زێدی خۆیان.