بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران ڕایگەیاند، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سه‌رنه‌كه‌وت له‌جێبه‌جێكردنی ئەرکەکانی بەرامبەر بە خەڵکی غەززە ، جەختیشی له‌هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ ئاگربەست كرده‌وه، هاوکات ئاماژەی بە ڕێککەوتنێکی دوو قۆڵی لەگەڵ ئێران کرد بۆ تەواوکردنی پڕۆژە هاوبەشەکان.
سەرۆک وەزیران لە میانی کۆنگره‌یه‌کی هاوبەش لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە تاران و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) به‌دواداچوونی بۆ كرد وتی: زۆر سوپاسی سەرۆک کۆماری ئێران دەکەین بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە، ئاماژەی بەوەدا کە “سەردانەکە بۆ تاران دووپاتکردنەوەی قووڵی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و قەبارەی بەشدارییەکانه، و گرنگییەکەشی لەم بارودۆخە هەستیارەدایه کە ناوچەکە تێدا تێپه‌ر ده‌بێت”.
هه‌روه‌ها وتی: دیدارێکمان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران ئەنجامدا و پرسی فەلەستین دیارترین مژار بوو، ئاماژەی بەوە کرد کە "گەلی فەلەستین تووشی جینۆساید دەکرێت".
روونیكرده كه هەڵوێستەکانمان لەسەر پرسی فەلەستین هاوبەشن و هەوڵدەدەین گرنگترین ئامانج به‌ده‌ستبێنین، ئەویش ڕاگرتنی ئاگربه‌سته له غەززە.
سەرۆک وەزیران جەختی لەهەڵوێستی پتەوی عێراق بەرامبەر بە پرسی فەلەستین كرده‌وه، کە لە لایەن مه‌رجعی باڵا و هێزە سیاسی و نیشتمانییەکانەوە دەربڕیوە.
ئاماژە به‌وه‌شیدا كه‌کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سه‌رنه‌كه‌وت له‌جێبه‌جێكردنی ئەرک وپێگیریه‌كانی بەرامبەر بە خەڵکی غەززە، وتی" خەڵکی غەززە دەیان ساڵە لەبەرچاوی جیهان لە زیندانێکی گەورەدا دەژین.
هه‌روه‌ها سودانی روونیكرده‌و كه قەیرانی فەلەستین لە ئەنجامی سیاسەتی تاوانکاریی داگیرکەری زایۆنیستی هاتۆتە ئاراوە” وتی: هەرکەسێک بیەوێت ململانێکان له‌ناوچه‌كه کۆنتڕۆڵ بکات ، دەبێ دەستدرێژیی قەوارەی زایۆنیستی ڕابگرێت.
سه‌رۆك وه‌زیران ته‌كه‌زی كرد: ئێمە زۆر به‌هه‌موو هه‌وڵێكه‌وه کاردەکەین بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی، ئاماژەی بەوەشکرد کە “عێراق کاروانی هاوکاری بۆ خەڵکی غەززە ناردووە.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه له‌هه‌ندێ پرس ومژار هه نگاوی کرده یی له گه ڵ ئێران ناوه، و پڕۆژه هاوبه شه کان ته واو ده که ین دوای ئه وه ی ساڵانێکه له وه ستانه وه ، جگه له بوونی ده ڕفه تی گه وره که دامه زراندنی هاوبه شییه کی ستراتیجیه ، له پێشه وه ی هه‌مووان ڕێگای گه‌شه‌پێدانه.
سەرۆک وه‌زیران ڕوونیشیکردەوە" كه‌لیژنەی ئاسایشی هاوبەش توانی هەموو سه‌رچاوه‌كانی دروستكردنی گرژی لە ناوچە سنوورییەکان لاببات.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات