بەغدا - INA
دهستهی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن وردەکارییەکانی ئەو كێشهیه ئاشکرای کرد کە لەگەڵ کۆمپانیای پەیوەندییەکانی کۆرەک ههیه، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە بڕی قەرزی کۆمپانیاکە 800 ملیۆن دۆلارە.
سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، عەلی موئەید، بۆ بەرنامەی “ئەلعاشرە”، کە لە کەناڵی ئەلعێراقیە نیوزەوە پێشكێش دهكرێت وئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)بهدواداچوونی بۆ بكردووه وڕایگەیاند " لە ڕاستیدا کاری کۆمپانیاکانی مۆبایل لە چوارچێوەی گرێبەستی مۆڵەتدان لە نێوان ئەوان و دەوڵەتی عێراقدا دهكرێت کە لەلایەن دهستهی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان نوێنەرایەتی دەکرێت، ورونیكردهوه كه چوار لایهنی سەرەکی لە مامەڵەکردن لهنێوان دهستهی پەیوەندی ئەو کۆمپانیایە کە لەم کەرتەدا کاردەکهن ههیه، کە بریتین لهلایەنی یاسایی، دارایی، تەکنیکی و ڕێکخراوەیی.
ئاماژەی بەوەشکرد" پێویستە هەموو کۆمپانیاکان پابەندبن بەو چوار بواره وپرسی کۆمپانیای کۆرەک کۆنە، بەڵکو لە سەرەتای کارکردنی کۆمپانیاکان و گرێبەستی مۆڵەتدان لە ساڵی 2007ەوە، و جیاوازی راو بۆچوون له نێوان کۆمپانیای کۆرەک و دەسەڵات و ئەو کۆمپانیایانە کە لەم کەرتەدا کاردەکەن ههیه.
هێمای بۆ ئەوەش کرد کە کۆرەک پێی وایە کۆمپانیایەکی دۆڕاو هەیە کە بازاڕی بەجێهێشتووە، ئەویش عێراقونایە و ئەم کۆمپانیایە دەبوو بنکەی بەشداربووانی خۆی و هەموو باڵانس و تاوەر و ژێرخانی خۆی بدایە دەست کۆمپانیای قازانج بەخش، کە کۆرەک تیلکۆمە. جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەم بابەتە لە ساڵی 2007 ئەم ئاراستهی نەگرتووە، لە کاتێکدا واقیعەکە هەروایە لە ماوەی ئەو ساڵەدا لیژنەیەکی باڵای وەزاری هەبووە بە سەرۆکایەتی وەزارەتی دارایی ئەوکات و ئەندامێتی وەزارەتەکانی پلاندانان و زانست و تەکنەلۆجیا، و وەزارەتەکانی تر، کە چووه عەممان و بە سەرپەرشتی کۆمپانیایەکی بەریتانی گرێبەستی مۆڵەتپێدانی ئامادە کرد وکۆمپانیاکان پێشکەشیان کرد و زیادکردنی ئاشکرا بۆ کەیسی مۆبایلەکە ئەنجامدا .
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە گرێبەستەکاندا هاتووە کە کۆمپانیای دۆڕاو لە زیادکردنەکەدا دەبێت لەگەڵ کۆمپانیای براوە بگاتە لێکتێگەیشتن و ئەگەر لێکتێگەیشتن و ڕێکەوتنێک لە نێوانیاندا بەدەست نەهێنێت دەتوانێت پەنا بۆ کۆمپانیاکانی تر ببات و ئەمەش بە پێی ئەو کۆمپانیایە ڕوویداوە ئەو بەڵگەنامانەی لەبەردەستماندان، ئاماژەی بەوەشکرد کە دانوستاندنەکانی نێوان کۆمپانیای کۆرەک و کۆمپانیای عێراقونا نەبووە هۆی گەیشتن بهڕێککەوتن، و هەربۆیە کۆمپانیای عێراقونا لەگەڵ کۆمپانیای زین لێکتێگەیشتنی كرد، و لێکتێگەیشتنێکی دارایی لە نێوانیاندا ئهنجامدرا، و تاوەرەکان و ژێرخانەکان گواسترانەوە بۆ کۆمپانیای زین.
ئاماژەی بەوەشکردووە" كهکۆمپانیاکانی مۆبایل بەپێی گرێبەستی مۆڵەتدان کاردەکەن، و كۆمپانیهكان پێویستە پابەندبن بە مەرجەکانی مۆڵەتی یاسایی و دارایی و تەکنیکی .
ههروهها وتی" قەیرانی کۆمپانیای کۆرهک لە ساڵی 2007 دەستیپێکرد، لهدوای ئەوەی داوای ئیمتیازاتی کرد، وروونیكردهوه كه کۆمپانیای عێراقونا دانوستانی لەگەڵ کۆڕەک کردووە و لەگەڵیدا نەگەیشتووەتە ڕێککەوتن".
موئهیهد وتی" کۆرۆک لە ساڵی 2013دا سکاڵای یاسایی لەسەر دهستهی ڕاگهیاندن وپهیوهندییهكانی و کۆمپانیای زین تۆماریکردووە، بهڵام کۆمپانیای کۆرۆک سكاڵاكهی دۆراند لەههموو قۆناغهكانی یاسایی بۆ وهرگرتنهوهی قەرەبوو.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی" کۆمپانیای کۆرۆک بانگەشەی ئەوەی کرد کە قەرزی لهلایهن دەستهی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان هەیە، بهڵام پێویسته كۆمپانیای كۆرهك ئەرکە داراییەکانی خۆی بهرامبهر بە دەوڵەت جێبهجێ بكات.
ئاماژەی بەوەشکرد" كه دهستهی ڕاگهیاندن و پهیوهندییهكان پەنای بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری برد بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەم پرسه و "9" دادوەر لە دادگای تهمیز پشتگیریان لە بڕیارەکەی ساڵی 2013 بۆ بەرژەوەندی دهستهكه کرد.
ڕوونیشی کردەوە کە "بڕیاری تهمیز بڕیارەکەی ساڵی 2015ی هەڵوەشاندەوە کە کۆمپانیای کۆرەک بهدهستیوه گرتووه، چونكه تهمیز داوای بڕیاری راست و دروستی كردووه كه لەلایەن کۆمپانیای کۆرەکەوە پێشکەشکرابوو."
جەختیشی کردەوە کە "دەسهڵاتی باڵای دادوەری بڕیارەکانی دادگای وهلائی هەولێری بە نادروست زانیوه، ئاماژەی بەوەشکرد "بڕی ئەو قەرزەی کۆمپانیای کۆڕەک قەرزدارە 800 ملیۆن دۆلارە".
ههروهها وتی"رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن هەیە و هیچ بە ئامانجکردنی لایەنێکی دیاریکراو نییە"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "دەسته، بەڕێوەبەری کارگێڕی پێشووی کۆمپانیای کۆرەکی لە کارەکەی دوورخستەوە".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "یاساکە ڕێگە بە دەسەڵات دەدات پەیوەندی لەنیوان کۆمپانیاکانی مۆبایل ببڕێت"، جەختیشی لەوە کردەوە کە ژمارەی بەشداربووانی کۆرۆک ٥ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەشداربووە.
سهرۆكی دهستهكه وتی" کۆمپانیای کۆرەک ڕەتیکردەوە سێرڤەر و سویچبۆرد لە بەغدا هەبێت بۆ مەبەستی پاراستنی ئەمنی، ڕوونیشیکردەوە "پێشاندەری ئەمنی لە دەزگای هەواڵگرییەوە هەیە سەبارەت بە چالاکییەکانی کۆمپانیای کۆرەک".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کۆمپانیای کۆرهک وەڵامی هەموو سکاڵاکانی تایبهت بههاوڵاتیانهوه نەدایەوە.