بهغدا-INA
لایەنگرانی ڕەوتی سەدری دوێنێ شهو لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سەردانی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پایتەخت.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند، "سەدان لایەنگرانی ڕەوتی سەدری بەرەو گۆڕەپانی تەحریر لە سەنتەری پایتەختی بەغدا بهرێكهوتن، لە وەڵامی بانگەوازی ڕێبەری ڕەوتی سەدر، سهید موقتەدا سەدر، بەرەو گۆڕەپانی تەحریر ڕۆیشتن ، بۆ ئیدانەکردنی سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەغدا.