بەغدا - INA
ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ئهمڕۆ دووشەممە دووپاتیکردەوە، كه سەرۆک وەزیرانی عێراق کار بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران دەکات.
ڕەئیسی، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە تاران وتی: پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران پێشكهوتنێكی گهوره بهخۆیهوه دهبێنێن، ئاماژە بەوەشکرد“ سەرۆک وەزیران کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە ئەمنییە دەکات کە لەنێوان عێراق و ئێران واژۆکراوە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران سوپاسی حکومەتی عێراقی کرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بهستنهوهی هێڵی ئاسنین و ئاماژەی بەوەش کرد کە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران سەبارەت بە دۆخی غەززە ئەنجام دەدرێت.
ههروهها وتی: عێراق و ئێران هەڵوێستی هاوبەشیان هەیە سەبارەت بە پرسی فەلەستین، وقهوارهی زایۆنی دوای ئەو شکستەی کە تووشی بوو، داڕماوه.
رهئیسی ئاماژه بهوهشی كرد كه دەبێت ئاگربەست رابگهیێندرێت وتاوانەکانی قەوارەی زایۆنیستی ڕابگیرێن و یارمەتییەکان بگەیەنرێتە غەززە، و هەرکەسێک پشتگیری لە قەوارەی زایۆنیستی دەکات، بهشداره لەو تاوانانەی کە لە غەززە ئەنجامی دەدرێت.
لهدرێژهی وتهكانیدا راگهیاند: قەوارەی زایۆنیستی تووشی شکستێکی گەورە بوو لە غەززە، دووباره سوپاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق كرد بۆ هەڵوێستەکانی بەرامبەر بهپرسی فەلەستین.