نووسینگەی ڕاگەیاندن ناوه‌رۆكی سه‌ردانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاران ئاشكرا ده‌كات

سیاسی
  • 6-11-2023, 09:39
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    محه‌مه‌د شیاع سودانى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، دەستی کرد بە سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گفتوگۆکردن لەسەر گرنگترین پرسە هەرێمییەکان کە جێگای بایه‌خی هاوبه‌شن، و دیارترینیان پرسی فەڵەستینە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له‌راگه‌یێندراوێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی نارووده‌ وتێدا راگه‌یاندووه‌" 
    لە تارانی پایتەخت ولە ڕێوڕەسمێکدا پێشوازییەکی فەرمی لەسودانی لەلایەن سەرۆکی ئێرانەوە ئیبراهیم ڕەئیسی کرا، و تیایدا سروودی نیشتیمانی هەردوو وڵات پێشكێش كرا و پاسەوانانی شەرەف نمایشی کرد.