سه‌رۆك وه‌زیران به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ تارانی پایته‌ختی ئێران

سیاسی
  • 6-11-2023, 09:30
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شەیاع سودانى بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران.
    ڕاوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران هیشام رێكابی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ گه‌شتی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی عێراق دایه‌ بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی دوژمنكاری له‌سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستین.
    ڕیكابی له‌لێداونێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وتی: گه‌شتی سودانی له‌چوار چێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی عێراقه دایه‌ بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی دوژمنكاری له‌سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستین و ئه‌م سه‌ردانه‌ ده‌ربرینه‌ له‌دیدگای عێراق كه‌له‌لوتكه‌ی قاهیره‌ ئاراسته‌كرد.