بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی كۆچ وكۆچبەران دابەشكردنی هەزار و 500 سەبەتەی خۆراكی بەسەر خێزانە گەڕاوەكانی شنگال ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كهوتووە و ڕایگەیاندووە: بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی وەزیری كۆچ وكۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ و لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتدا، وەزارەتی كۆچ وكۆچبەران بەردەوامە لە دابەشكردن هاوكاری فریاگوزاری لەنێو ئەو خێزانانەی دەگەڕێنەوە بۆ ناوچە سەرەتاییەكانی نیشتەجێبوونیان لە قەزای شەنگال لە پارێزگای نەینەوا بۆ هاندانی گەڕانەوەی خۆبەخشانە.
ئاماژەی بەوەشكرد: كارمەندانیە وەزارەت (1500) پشكی هاوكاری فریاگوزارییان بەسەر خێزانە گەڕاوەكاندا دابەشكرد لەسەنتەری قەزای شەنگال و ناحیەی قەحتانیە (تل عەزیر)، كە خۆراك و سەبەتەی تەندروستی لەخۆگرتبوو، جەختیشیكردەوە وكارمەندانی وەزارەت بەردەوام دەبن لەپێناوی هاوكاریی فریاگوزاری و دابەشكردنی هاوكاری فریاگوزاری بەسەر گەڕاوەكاندا لە قەزای شهنگال.