بەغدا - INA
سەرۆكی هێزەكانی حەشدی شەعبی فالح فەیاز و سەرۆكی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان عەلی موئەیەد ئەمڕۆ یەكشەممە جەختیان لەسەر پێویستی دامەزراندنی گوتارێكی هاوسەنگی میدیایی كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ فالح فەیاز پێشوازی لە عەلی موئەیەد كرد و لە میانی كۆبوونەوەكەشدا لایەنەكانی هاوكاری هاوبەشی نێوان دەستەی حەشدی شەعبی دەستەی میدیا و پەیوەندییەكان گفتوگۆیان لەسەر كرا، تیشكیان خستە سەر قارەمانێتی حەشدی شەعبی و وەڵامدانەوەی بۆ تیرۆر، هەروەها ڕۆڵی خزمەتگوزارییەكەی.
هەردولا بەگوێرەی بەیاننامەكە جەختیان لە پێویستی دامەزراندنی گوتارێكی میدیایی هاوسەنگ كردووەتەوە كە لەگەڵ هەوڵە نیشتمانییەكان بۆ بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگەی ئاشتیخوازانە لە وڵاتدا یەكدەگرێتەوە.