بەغدا - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمڕۆ یەكشەممە پشتڕاستی كردەوە كە ڕێگای گەشەپێدان ڕێڕەوێكی ئابووری گرنگە كە بەشدارە لە بوژاندنەوەی بازرگانی نێودەوڵەتی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند: مەندەلاوی لە نووسینگەكەی پێشوازی لە عەلی كۆنای باڵیۆزی توركیا لە عێراق و شاندی یاوەری كرد و ئاماژەی بەوەشكرد : كە مەندەلاوی باسی لە پێویستی خێراكردنی تەواوكردنی ڕێگای پێشبینیكراوی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی وەك ڕێڕەوێكی ئابووری گرنگە و گەورەترین پڕۆژەی گواستنەوەیە لە ناوچەكەدا، جگە لە ڕۆڵی لە هاندانی بزووتنەوەی بازرگانی جیهانی وپەرەپێدانی ژێرخانی وڵاتەكە، هاوكات داوا لە ئەنقەرە دەكات ڕێژەی ئاو زیاد بكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی وشكەساڵی كە زیانی زۆر بەرچاو و كاردانەوەی نەرێنی لەسەر كەرتی كشتوكاڵ و ئاژەڵداری لە عێراقدا گەیاندووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی كردەوەی جدی لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بۆ دۆزینەوەی هەنگاو و چارەسەری بەپەلە بۆ وەستاندنی ئەو كۆمەڵكوژییە خوێناویانەی داگیركەری ئیسرائیل دژی گەلی فەلەستین ئەنجامیانداوە، هەروەها ڕێگەدان بە گەیاندن و فراوانكردنی هاوكارییە مرۆییەكان دەستبەجێ بۆ غەززە.
بەگوێرەی بەیاننامەكە مەندەلاوی داوای كردووە ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی ڤیزەی چوونە ژوورەوە لە نێوان هەردوو وڵات و چالاككردنی هاوكاریی هەواڵگری بۆ پاراستنی سنوورەكان و بەدواداچوونی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان.