بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممەموحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران پشتڕاستی كردەوە ،كە لیژنەی ئوڵومپی خاوەن پێداویستی تایبەت دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ هەموو عێراق و شانازی پێوە دەكات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكیدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی (INA) ناردوویەتی و تیایدا ڕایگەیاندووە: ئەمرۆ موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ وەفدی لیژنەی پاراِئولۆمپی (لیژنەی ئۆڵۆمپی خاوەن پێداویستی تایبەت ) بە سەرۆكایەتی عەقیل عۆدە سەرۆكی لیژنەكە و فرسەت شاڵی بەرپرسی كۆمسیۆن و پاڵەوانە وەرزشییەكان كە میدالیای سەركەوتنیان لە یارییەكانی ئۆڵومپیادی ئاسیا لە چین بەدستهێناوە، بە ئامادەبوونی هەریەك لە پەرلەمانتاران (عەقیل فەتلاوی، موحسین شعو، عادل ڕوكابی، ئامانج هەركی) بەرێوەچو.
مەندەلاوی جەختی لەوە كردەوە كە عێراق (14) میدالیای جیاوازی لە یارییەكانی پاڕالۆمپی ئاسیادا (ئۆڵۆمپیادی خاوەن پێداویستی تایبەت )بەدەستهێنا كە لە شاری هانژۆی چین بەڕێوەچوو، دەستكەوتێكی گەورەی هەبوو بۆ هەموو عێراقییەكیەكان كە شانازی پێوە دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد كە : ئەنجوومەنی نوێنەران پاڵپشتی ئەم پاڵەوانیەتیانە دەكات كە ناوی عێراقی بەرزكردۆتەوە و ئەم وەرزشوانانە جێگەی شانازین بۆ میللەت، و هەموو لایەنەكان دەبێت ڕێزیان لێبگرن و پشتگیریان بكەن بۆ دەستكەوتە ناوازەكەیان.
هەر لە میانی پێشوازیەكەدا ڕێزلێنان و ستایشی وەرزشوانان كرا لەسەر ئەو ئەنجامەی كە لە پاڵەوانێتییەكەدا بەدەستیانهێناوە، هاوكات گوێی لە كێشە و ئاستەنگەكانی بەردەمیان گرت،مەندەلاوی ڕێنمایی لیژنەی لاوان و وەرزشی پەرلەمانی كرد ،كە بەدواداچوون بۆ كەم و كوڕی ئەو یاسایانە بكەن، كە گفتوگۆی لەسەرە و ئەو بۆچوونانە لەخۆبگرێت كە لە خواستەكانی وەرزشواناندا هەیە، هەروەها زیادكردنی بودجەی پێویست بۆ لیژنەی پاراِ ئۆڵۆمپی (لیژنەی ئۆڵۆمپی خاوەن پێداویستی تایبەت ) لە بودجەی گشتیدا و پێویستیەكانی تر كە بەڵێنیدا بەدواداچوون لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بكات .