بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممەوەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، ڕوانگە بومەلەرزەییەكان بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای واست تۆمار كردووە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : چاودێرە بومەلەرزەییەكان لە دەستەی گشتی كەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای واست تۆماركرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : بومەلەرزەكە كاتژمێر 12:03:31ی ئەمڕۆ بەكاتی ناوخۆ تۆماركراوە و گوڕی 4.1 پلە لە نزیك سنووری عێراق و ئێران و 6 كم لە باكوری قەزای بەدرە لە پارێزگای واست دوورە.
ئەو دووپاتیكردەوە : كە لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێكراوە و ڕوونیشیكردەوە هیچ زیانێكی نەبووە باسرابێت.