بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،جەختی لە سەر پێویستی لێکۆڵینەوە لە کەرەستەی بیناسازی لەبازار کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-ئەمرۆ "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،لە سەردانێکیدا بۆ وەزارەتی بازرگانی بەدواداچوونی کرد بۆ جێبەجێکردنی ئامانج و کارنامەی حکومەتەکەی و لێکۆڵینەوە لە ڕێکارەکانی وەزارەت لە مەلەفی بەشەخۆراک، و چاکسازی ئابووری.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :-لەمیانی سەردانەکەیدا سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ستافی باڵای وەزارەت ئەنجامدا.
هەروەک لە میانی کۆبونەوەکەدا "سودانی " جەختیکردەوە لە گرنگی باشترکردنی کوالێتی بەشەخۆراک بەتایبەتی برنج و ڕۆن و کۆتاییهێنان بەو ڕێکارە ئاڵۆزانەی کە هاوڵاتی ڕووبەڕووی دەبێتەوە .
سەبارەت بە تۆمارکردنی کارتی بەشەخۆراک و سڕینەوە و گواستنەوەی ڕێکارەکان، و پێویستی پاراستنی مافی هاوڵاتیان ، سودانی ئەوەی خستەروو :- کە حکومەت بەردەوامە لە ڕێوشوێنەکانی نەهێشتنی بازرگانی گوماناوی،و بەردەوامە لە شەڕی دژی یاریکردن بە دراو، جەختیشی کردەوە کە رێوشوێنەکانی ئەم دواییە لە کەرتی داراییدا هۆکاری گرینگ بوونە لە چەسپاندنی متمانە بە دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان لە بازرگانی عێراق.
هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە،کە نابێت وەزارەتی بازرگانی وەزارەتێک بێت تەنها بۆ کارتی بەشەخۆراک، پێویستە ڕۆڵی تەواوی خۆی بگێڕێت لە هێنانەدی چاکسازیی ئابووری و دروستکردنی کەشێکی بازرگانی بەهێز بۆ وەبەرهێنان.
هاوکات ئاماژەی بە پێویستی لێکۆڵینەوە لە کەرەستەی بیناسازی لەکاتی خستنەبازاڕ کرد ، بەجۆرێک کە ڕێوشوێنەکانی حکومەت پێویستە بەردەوام بن بۆ پاراستنی نرخی کەرەستەی سەرەتایی لە بازاڕی ناوخۆییدا.
بەپێ بەیاننامەکە، لەچوار چیوەی سەردانەکەیدا سودانی گەشتێکی بەناو بەشی تۆماری کۆمپانیاکانی وەزارەت ئەنجامدا و زانیاری لەبارەی کورتەیەک لە میکانیزمەکانی کارەکانی لە ناو تۆمارکردندا وەرگرت، هاوکات لەگەڵ ژمارەیەک هاوڵاتی کۆبووەوە و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە تەواوکردنی مامەڵەکانیاندا خرایەروو.