سەرۆکی کۆمار: ئازادیی رۆژنامەگەری پێویستە و بنەمایەکی بنچینەییە بۆ ئەزموونی دیموکراسی

سیاسی
  • 5-11-2023, 13:32
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ یەک شەممە"لەتیف جەمال رەشید " سەرۆک کۆمار، جەختدەکاتەوە کە ئازادی رۆژنامەگەری پێویستی و بنەمای سەرەکی پاراستن و درێژەپێدانی ئەزمونی دیموکراسییە.
    لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- ئەمرۆ یەک شەممە ، سەرۆک کۆمار  لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە وەفدێکی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنوسان.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- لە دیدارەکەدا  سەرۆک کۆمار بایەخی پتەوکردنی ئازادی نوسین و رادەربڕینی دوپاتکردەوە و ئاماژەی بە پێویستی دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی کاری رۆژنامەوانی و راگەیاندنی ئازاد کرد لەگەڵ رەچاوکردنی پابەندبون بە بنەماکانی پیشەییبون و بابەتیبون و گواستنەوەی راستییەکان و دورکەوتنەوە لە هەواڵی ناڕاست،لەم چوارچێوەیەشدا باسی لەوەکرد، کە ئازادی راگەیاندن پێویستی و بنەمای سەرەکییە بۆ پاراستن و درێژەدان بە ئەزمونی دیموکراسی لە وڵاتدا.
    لە بەرامبەردا وەفدی میوان سوپاس و ستایشی رێنماییەکانی سەرۆک کۆماریان کرد لەبارەی رۆڵی راگەیاندنی بنیاتنەر و نیشتمانی لە بواری خزمەتکردنی پرسە گرنگەکانی هاووڵاتیان.
    هەر لە دیدارەکەدا ئەندامانی وەفدەکە هیوایان خواست کە سەرۆک کۆمار  پشتیوانی لە پڕۆژەیاسای مافی رۆژنامەنوسان بکات بۆ دەستگەیشتن بە زانیاری بەهۆی گرنگییەکەی لە بەهێزکردنی ڕۆڵی ڕۆژنامەنوسان و میدیاکاران.