بەغداد/INA
ئەمرۆ یەکشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، دەستگیرکردنی دوو تیرۆریست و بازرگانێکی مادەی هۆشبەری لە سێ پارێزگا ڕاگەیاند.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی "محەمەد شیاع سودانی" فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،و بەسەرپەرشتی فەریق روکن لیوا "کەریم تەمیمی " بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر، دوو تیرۆریست و بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەداوە :- یەکەکانی دەزگاکە دەستیانکرد بە دەستگیرکردنی یەکێک لە تیرۆریستان لەقەزاری بەعقوبە لە پارێزگای دیالە.
وەک بەیاننامەکە ڕایگەیاندوە :- لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای ئەنبار لە ئەنجامدا یەکێک لە تیرۆریستان دەستگیرکرا.
هەر لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە :- کە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەزگای دژە تیرۆر بۆ رووبەرووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بازرگانێکی ماددە هۆشبەر لە پارێزگای زیقار دەستگیرکرا، ئۆپراسیۆنەکان لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد و بەدواداچونی بەردەوام بەڕێوەچوونە .
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات