بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"ساڵح حسناوی" وەزیری تەندروستی، قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی هۆڵی فریاکەوتنی لە نەخۆشخانەی فێرکاری یارموک بەسەر کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەت، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-ئەمڕۆ "ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی،سەردانی نەخۆشخانەی فێرکاریی یەرموکی کرد لە بەغدا بۆ ئاگاداربون لە چۆنیەتی کارکردن و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان کە پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرێت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا:- حەسناوی لەو بەسەر کردنەوەیەدا بەدواداچونی بۆ چۆنیەتی کارکردن و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان کرد کە لە بنکەی تەندروستی یەرموک بۆ چاودێری تەندروستی سەرەتایی لە بەغدا پێشکەش دەکرێت.