بۆ پشتگیری لە کرێکارانی کەرتی تایبەت بانکێکی عێراقی 10 ملیۆن دینار قەرز بەکرێکاران دەدات

ئابوری
  • 5-11-2023, 13:27
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی هاوکاری کشتوکاڵی پێدانی قەرزی پشتیوانی بۆ کرێکاران ڕاگەیاند.
    راگەیاندنی بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا رایگەیاندوە :- لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی کرێکارانی کەرتی تایبەت کە یاسای (بیمەی کۆمەڵایەتی ) دەیانگرێتەوە،لەژێر رۆشنایی بەرزکردنەوەی ڕۆڵی کرێکاران و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان،بانکەکە بۆ پشتگیر کردن لێیان بڕیاریدا کە قەرز بەو توێژە بدات.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- بانکەکە پلانێکی داناوە  بۆ پێدانی قەرزی 10 ملیۆن دینار ،بە ڕێژەی سوودی 3% بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم توێژە گرنگەی کۆمەڵگە، هەروەها ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەکە پێنج ساڵە.