بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محمد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،فەرمانگەی تۆماری کۆمپانیاکانی لە وەزارەتی بازرگانی بەسەر کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ یەک شەممە "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران، سەردانی مەیدانی بۆ فەرمانگەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی ئەنجامدا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لەو بەسەر کردنەوەیەدا "سودانی"لە کەمو کوڕی و ئەو ئاستەنگ و میکانیزمانەی کۆڵیەوە کە لە تۆمارکردنی کۆمپانیاکاندا هەن.