بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما جێگیر ببن.
لەبەیاننامەیەکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە :-بۆ سبەی دووشەممە،ئاسمانی وڵات ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور،هەروەها پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
وەک بەیاننامەکەی دەستەی کەشناسی ئاماژە پێکردوە:-بۆ ڕۆژی سێشەممە ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵات.
لە درێژەی بەیاننامەکەی دەستەکەدا هاتووە :- کە بۆ ڕۆژی چوارشەممە ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت،بەڵام لە ناوچەی باکوور هەندێک پەڵە هەور دەبێت،پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
سەبارەت بە ڕەوشی کەش وهەوای ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووش ،دەستەکە ڕوونیکردۆتەوە :-کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئاسمان ساماڵ دەبێت ،بەڵام لە ناوچەکانی باکوو ئاسمان هەندێک پەڵە هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.