لەئەنجامی بۆردومانی شەوی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە دەیان شەهید و برینداری دیکەی لێکەوتەوە

جیهانی
  • 5-11-2023, 11:42
  • +A -A

    بەغداد/INA
    درەنگانی شەو ،ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی بڵاویکردەوە،بەهۆی بۆردومانی کەمپی مەغازی لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە لەلایەن قەوارەی زایۆنیەوە، 51 فەلەستینی شەهیدبوون و دەیان دیکەش برینداربوون.
    بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی، فڕۆکەکانی قەوارەی زایۆنی ماڵی کەسێکیان  لە کەمپی مەغازی کردە ئامانج و بەو هۆیەوە 51 هاووڵاتی شەهید و چەندانی دیکەش بریندار بوون کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون.
    هەروەها فڕۆکەکانی رژێمی زایۆنی هەڵمەتی چڕیان بۆ سەر گەڕەکەکانی ڕۆژئاوا و باکووری غەززە دەستپێکرد و بۆمبی فسفۆری سپی قەدەغەکراویان  بەسەر ئەو گەڕەکانەدا فڕێدا، بەتایبەتی لە کەمپی کەنارەکە لە ڕۆژئاوای کەرتی غەززە.