بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، حهییان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، دووپاتیکردەوە کە تەواوبوونی پڕۆژەی FCC دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی خۆبژێوی لە بەنزینی ئۆکتانی بەرز، وراشیگهیاند کە پڕۆژەکە پاڵپشتێكی ئابووری نیشتمانی و گەشەپێدانی بەردەوام دەبێت.
وهزارهتی نهوت لهراگهیێندراوێكدا کە بۆئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، وتێدا هاتووە: حەییان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، جەختی لە گرنگی تەواوکردنی پڕۆژەی FCC لە كاتی دیاری کراودا كردهوه، چونكه کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دابینکردنی بەرهەمی سپی بۆ هاووڵاتیان بە کوالیتی و کارایی بەرزو "5 یۆرۆ"،جگە لە بەرهەمهێنانی بەنزینی ئۆکتانی بەرز.
ههروهها وتی" ئەمە لەکاتی سەردانەکەی عەبدولغەنی بو، بۆ پڕۆژەی وردکردنی هاوفاکتەرەکانی FCC ، کە لەلایەن کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باشوورەوە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ژاپۆنی JGC لە پارێزگای بەسرە جێبەجێکراوە، کە لەباشترین پڕۆژە گرنگ و گەشەپێدانەکان دادەنرێت کە بەشدارن لە باشترکردن وپشتگیریکردن لە ئابووری نیشتمانی لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی بەرهەمی نیشتمانی و کەمکردنەوەی هاوردەکردنی دەرەکی.
وهزیری نهوت جەختی لەوە کردەوە کەئەم پڕۆژەیە لەلایهن محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیرانهوه پشتیوانی و بەدواداچوون و چاودێری دهكرێت بەهۆی گرنگییەکەی لە پاڵپشتیکردنی ئابووری نیشتمانی و گەشەپێدانی بەردەوام، ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەم سەردانە مەیدانییە بۆ پڕۆژەکە لە چوارچێوەی وردبینی حکومەت و وەزارەتدایە بۆ ئەوەی ڕۆژانە بەدواداچوون بۆ قۆناغەکانی جێبەجێکردن بکەن تا دەگاتە تەواوبوون و بەپێی کاتی پلان بۆ داڕێژراوەکانی.
عهبدولغهنی لە درێژەی قسەکانیدا رایگهیاند" ئەم پرۆژەیە بە توانای بەرهەمهێنانی 55 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا جێبهجێ دهكرێت، لەگەڵ تەواوبوونی لە کۆتایی ساڵی 2025، بەشدار دەبێت لە دابینکردنی پێویستی ناوخۆیی بۆ بەنزین. ئێمە پلانی کارپێکردنی تاقیکاریی پڕۆژەکە دادەڕێژین، بۆ ئهوهی لهماوهی ساڵێك تاقی بكهینهوه و لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا بگهین بە بەرهەمهێنانی سەرەتایی لەم پڕۆژەیەدا، كهیەکەمجارە لەم جۆری لە عێراق بەنزین، و 350 تۆن غازی شل (LPG)، جگە لە بەرهەمەکانی دیکەی کوالیتی و کارایی بەرز بهرههم بهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد" کە پرۆژەی FCC" پاشماوەی پاڵاوگەکان لە "نەوتی ڕەش"ەوە دەگۆڕێت بۆ سووتەمەنی بەنزینی ئۆکتانی بەرز"، و لەگەڵ بەرهەمهێنانی پاڵاوگەی کەربەلا و پاڵاوگەکانی سەمود لە بێجی، بهرههمههكانیان دهگاته ئاستی گەیشتن بە خۆبژێوی، و زیاتر لە 35 کۆمپانیای نیشتمانی عێراقی کار لەسەر پڕۆژەکە دەکەن، و هێزی کاری عێراقی پشتی پێدەبەسترێت بۆ ئەنجامدانی کارە لاوەکییەکان و گرێبەستکردن.
لهلای خۆیه وه به ڕێوه به ڕی گشتی کۆمپانیای پاڵاوگه کانی باشوور، حوسام حسێن والی، وتی: پڕۆژهكه لهلایهن جێگری سه ڕۆکی وه زیران بۆ کاروباری ووزه و وه زیری نه وت و حكومهتهوه پاڵپشتی و به دواداچوون و سهرپهرشتی دهكرێت، وتی یەکەکانی بەرهەمهێنانی پڕۆژەکە دەگاتە سێزدە یەکە، جگە لە بوونی نزیکەی ٢٥ یەکەی دیكهی پاڵپشت لە بەرهەمهێنانی بەنزین بە ڕێژەی ئۆکتان تا ٩٢ پلە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە “کۆمپانیاکە بە ڕێنمایی وەزیری نەوت، وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبای دۆستی ژینگە دادەمەزرێنێت کە بەشدار دهبێت لەبەرهەمهێنانی كارهبا بەبێ پێویستی بە تۆڕی نیشتمانی.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە“ئەمڕۆ شەممە، جێگری سەرۆکی ئهنجوومهنی وهزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت سهردانێكی مهیدانی بۆ پڕۆژەی چوارەمی یەکەی پاڵاوتن لە کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باشوور، و پڕۆژەی یەکەی ئەزمەره کرد، هەروەها سهردانی بە ڕێژەی تەواوکردنی کاروباری وزە کرد کە بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ دوو یەکە دهست بهكار بكهن وبەشداربن لە زیادکردن و باشترکردنی بڕی بەرهەمهێنانی بەنزین و وەرگیراوەکانی تری نەوت.