بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە،بانکی ڕافیدەین ڕێنماییدا بۆ خێراکردن لە چارەسەرکردنی کێشەی کڕیاڕانی.
بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاندوە:-ئەمرۆ شەممە "عەلی کەریم حسێن" بەڕێوەبەری بانکی ڕافیدەین، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی بەشێک لە لقەکانی بەغدا و یاریدەدەر و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییە ئیدارە گشتییەکان بەڕێوەچوو .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە: لە کۆبوونەوەکە دا گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێکی پەیوەست بە کاری بانکی کرا و بەڕێوەبەری بانکی ڕافیدین گوێی لە ڕوونکردنەوەی وردی واقیعی کارەکانی لقەکان و ئەو کێشە و ئاستەنگانە گرت کە بەردەم دەبێتە گرفت لە بەردەم کارەکانیان.
بەرێوەبەری بانکی ڕافیدین ڕێنماییدا بە خێراکردن بۆ ڕێگەچارەیەکی پێویست بۆ ئەو کێشە و ئاستەنگانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
هەر بەپێی بەیاننامەکە ،بەڕێوەبەری بانکەکە داوای کردووە،بە باشی پێشوازی لە کڕیاران بکەن و بە شێوەیەکی ئەرێنی مامەڵەیان لەگەڵ بکەن، و بەپێی چوارچێوەی یاسایی و کارگێڕی پێداویستییەکانیان جێبەجێ بکەن، هەروەها ڕێنمایدا :-کە کۆبوونەوەکە دەوری و هەفتانە هە بێت،بە مەبەستی کردنەوەی دەرگای بەردەوام لەگەڵیان بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی.