بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شیاع سودانی "سەڕۆک وەزیران ،جه ختی لەسەر ڕۆڵی سەرۆک هۆز و شێخەکانی هۆزەکان کردەوە له پاڵپشتیکردنی حکومەت و دام ودەزگاکانی لە جێبه جێکردنی پلان و بەڕنامەکانی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە:-ئەمرۆ "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،پێشوازیی لە وەفدێک لە کەسایەتی و شێخە ناودارەکانی هۆزەکان لە پارێزگاکانی فوراتی ناوەڕاست کرد، وەفدەکە واقیعی پارێزگاکانیان و پێداویستییەکانی خەڵکی ئەوێ بۆ خزمەتگوزارییەکان، و خواستەکانیان بۆ باشترکردنی واقیع و بژێوی ژیان و ئابوورییان بۆ سەرۆک وەزیران خستەروو .
بەگوێرەی بەیاننامەکە"سودانی"دوای بەخێرهێنانی وەفدی کەسایەتی هۆزەکان ، ستایشی هەڵوێستی نیشتمانی و ڕۆڵی کۆمەڵایەتی هۆزەکانی عێراقی کردەوە لە وەستانیان لە پاڵ هێزە ئەمنییەکان لە رووبە رووبونەوەی تیرۆر و بەرەنگاربونەوەی ئەو مەترسییە جۆراوجۆرانەی کە هەڕەشە لە وڵات و گەلەکەی دەکەن.
هەروەک سەرۆک وەزیران جەختیشی لە ڕۆڵی کەسایەتی و شێخی هۆزەکان کردەوە لە پاڵپشتیکردنی حکومەت و دامەزراوەکانی لە جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانیدا،هەروەها ئەو پاڵپشتییانەی کە لەدەوڵەت دەکەن ، لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە سەرتاسەری عێراق.
هەر بەپێی بەیاننامەکە "سەرۆک وەزیران" داوای لە سەرۆک هۆزەکان کرد بەردەوام بن لە هەوڵ و هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەکانی حکومەت بەمەبەستی نەهێشتنی ململانێی خێڵەکی، کە بۆتە دیاردەیەکی سەرکۆنەکراو کە هەڕەشە لە سەر پەیکەی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی پارێزگاکان دەکات، هەروەها ڕێگری لە جێبەجێکردنی پلانەکانی حکومەت دەکات بۆ ئاوەدانی و گەشەپێدان،کە کاریگەری لەسەر واقیعی پارێزگاکان و داهاتوو نەوەکانیان دەبێت.
لای خۆیانەوە کەسایەتی و سەرۆک هۆز و شێخەکانی هۆزەکان ،هەستی نیشتمانی بەرپرسیارانەیان دەربڕی لە پشتیوانیکردنی ئەو ئامانجانەی کە حکومەت لە بەرنامەکانی دایناوە لە دابینکردنی ژیانی شایستە بۆ هاوڵاتیان و ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی، و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری شایستە و هەموو ئەو هۆکارنەی کە ڕۆلیان هەیە لە پشتیوانیکردنی سەقامگیری لە وڵاتدا.