وەزیری پەروەردە جەخت لەوە دەکاتەوە کە بودجە بە شێوەیەکی گونجاو و بەپێی تەرخانکردنی پارە بۆ هەر بەڕێوەبەرایەتییەک خەرج دەکرێت

ناوخۆ
  • 4-11-2023, 20:20
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە"ئیبراهیم نامیس جبوری" وەزیری پەروەردە ،جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە پارە، بەشێوەیەکی گونجاو و بەپێی تەرخانکردنی بودجە بۆ هەر بەڕێوەبەرایەتییەک خەرج بکرێت.
    لەبەیاننامەیەکی وەزارەتدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوەیەتی، تێیدا هاتووە:- "ئیبراهیم نامیس جبوری" وەزیری پەروەردە لەکۆبونەوەیەک لەگەڵ بریکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پەروەردە و بەرپرسانی پەروەردەی لە سەرتاسەری عێراق، باسی لە پتەوکردنی بناغەکانی دەستپێکردنی پڕۆژەی پەروەردەیی و دادپەروەری لەنێوان بەشەکانی پەروەردەیی و فێرکاری کردەوە  بە ئەولەویەتدان بە پرۆگرامە ئەلیکترۆنیەکان و سیستمی مۆدێرنی پەروەردەیی،کە  هاوتەریب بێت لەگەڵ ئەو پەرەسەندنانەی کە لە وڵاتانی جیهاندا هەیە.
    وەک لە بەیاننامەکدا ڕوونکراوەتەوە :- لە کۆبوونەوەکەدا  لیژنەیەکی مەیدانی لە هەر بەڕێوەبەرایەتییەک پێکهێنرا ، بەمەبەستی دەستنیشانکردنی کەم و کوڕییەکان و کاراکردنی ئەو پڕۆژە دواکەوتووانەی کە بە پکەی ژمارە یەکی وەزارەت دێن، ئەمە جگەلە داڕشتنی پلانێک بۆ دەستپێکردنی خولی ڕاهێنان و تاقیکردنەوەکان،بە مەبەستی پەرەپێدانی  بڕوانامەی وەزاری باوەڕپێکراو و سەرکردەکانی ڕاهێنان (TOT)، بۆ باشترکردنی ئاستی ئەدای پەروەردەیی.
    "جبوری"جەختی لەوە کردەوە کە خەرجکردنی پارە بە شێوەیەکی گونجاو و بەپێی تەرخانکردنی بودجە بۆ هەر بەڕێوەبەرایەتییەک بەپێی ڕێنمایی کاری پێدەکرێت و لیژنەیەک کە پێکهاتووە لە بەشی دارایی و چاودێری و یاسایی، و پلاندانان، بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ خەرجکردنی بودجەی سێ ساڵی و خێراترکردن لە جێبەجێکردنی پڕۆژە بەپەلەکان.