بەغداد/INA
ئەمرۆ شەممە"بەنگین رێکانی"بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-60 خاڵ لە بەغدا دیاریکراوە کە دەبێتە هۆی قەرەباڵغی و هاتوچۆ،هەروەک پڕۆژە هەیە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و هاتووچۆ.
ووتیشی :-ئەو پرۆژانەی کە ئەنجام دراون سەرکەوتووبوونە لەکەمکردنەوەی قەرەباڵغی و جەنجالی هاتوو چۆ ، ئەوانەشی ماوەن و کاریان تێدا دەکرێت بە شێوەیەکی خێرا .
هەروەک ووتیشی :- ناکرێت پڕۆژەکان بە هێواشی جێبەجێ بکرێن و چاوەڕێی تەواوبوونی پڕۆژەکانین لەکاتی دیاریکراودا ،چونکە کارکردن بەم شێوەیە مانای ئەوەیە ئەو پڕۆژانەی پلانیان بۆ دانراوە لە 60 خاڵ لە بەغدا جێبەجێ دەکرێن.
ڕێکانی جەختیشی کردەوە:- کە گرێبەستەکانی وەزارەتەکەی بڕگەیەکی لەخۆگرتوە کە تێیدا هاتووە ئەگەر پڕۆژەکە بە ڕێژەی 10% یان زیاتر لە مەرجەکان لابدات،گرێبەستەکە دەکشێندرێتەوە