عێراق وەجبەی سێیەمی هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکی غەززە دەنێرێت

ناوخۆ
  • 4-11-2023, 18:49
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ شەممە "لیوا یەحیا ڕەسووڵ "وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،ناردنی وەجبەی سێیەمی هاوکاری مرۆیی و فریاگوزاری بۆ خەڵکی گەمارۆدراوی کەرتی غەززە ڕاگەیاند ، کە بڕەکەی 11 تەن دەبێت. 
    لیوا "یەحیا ڕەسووڵ" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لەژێر ڕێنماییەکانی "محەمەد شیاع سودانی" فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان  لەبارەی ناردنی هاوکاری مرۆیی و فریاگوزاری بۆ کەرتی گەمارۆدراوی غەززە ،سێیەمین وەجبەی هاوکاری مرۆیی کە پێهکاتبوو لە 11 تەن  لە کەل و پەلی پزیشکی، لەڕێگەی لیژنەیەک 
    کە لەژێر ڕێنمایی سەرۆک وەزیرانەوە پێکهێنراوە رەوانەی کەرتی غەززە کرا .
    ڕاشیگەیاند:-کە یارمەتییەکان لەڕێگەی گەشتێکی فڕۆکەی هێزی ئاسمانی عێراقەوه نێردراوه بۆ فڕۆکەخانەی عەڕیش له کۆماری میسری عەرەبی و لەلایەن مانگی سووری عێراقەوه لەگەڵ هەوتا میسریەکەی دەگوازرێتەوه بۆ خێزانەکانی غەززە.