وەزیری ناوخۆ فەرمان دەردەكات سەبارەت بە كوشتنی هاوڵاتییەك لە بەغدا

ئەمنی
  • 4-11-2023, 15:29
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری فەرمانی دەركرد سەبارەت بە كوشتنی هاوڵاتییەك لە بەغدا.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەوە كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆی عێراق بەدواداچوون بۆ وردەكاری ڕووداوی كوشتنی هاووڵاتییەك لە ناوچەی سەرۆكایەتی لە سنووری بەغدای پایتەخت دەكات  و فەرمانی دەستبەسەركردنی ئەو ئەفسەرە و ئەو مەفرەزەیەی دەركرد كە لە كاتی ڕووداوەكەدا ئامادەبوون تا ڕاستییەكان دەزانرێت و هەموو بارودۆخی ڕووداوەكە دیاری دەكرێت و دادپەروەری بەدەست دێت..
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : شمری ڕێنمایی داوە كە بەدواداچوون بۆ لێكۆڵینەوە لەژێر چاودێریی دەسەڵاتی دادوەری عێراق بكرێت بۆ زانینی بارودۆخی ڕووداوەكە، هەروەها فەرمانی ناردنی شاندێك لە بەرێوەبەرایەتی كاروباری عەشیرەتەكانیشەوە بۆ پێشكەشكردنی سەرەخۆشی و هاوخەمی پێشكەش بە بنەماڵەی قوربانییەكە لەم ڕووداوەدا، كە لە 3ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا ڕوویدا دوای هەوڵێكی مەفرەزەیەكی پۆلیسی فیدراڵی بۆ ڕێگریكردن لە هاووڵاتییەك كە هەوڵی بیناسازیی دەدا لە ناوچەكە بەبێ ڕەزامەندی فەرمی و حاڵەتێكی پێكدادان ڕوویدا و و ڕووداوێكی نەخوازراو لێكەوتەوە.
    لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە : وەزارەت جەخت لەوە دەكاتەوە كە سەرجەم ئەندامەكانی لەكاتی ئەركی جێبەجێكردنی یاسایاندا، ئەو حاڵەتانەی توڕەیی كە لە هاووڵاتیانەوە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لەبەرچاو بگرن.