بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا، ئوسترالیا، یەكێتی ئەوروپا، توركیا و پاكستان، كاری هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی تاوتوێ كرد.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری لەگەڵ باڵیۆزی كۆماری فەرەنسا لە عێراق كۆبووەوە، و گفتوگۆیان لەسەر بەهێزكردنی هاوكارییە هاوبەشەكانی نێوان وەزارەتەكە و هاوتا فەرەنسیەكەی كردەوە.
باڵیۆزی فەرەنسا ستایشی پێشكەوتنی ئەمنی لە عێراق كرد، جەختی لەسەر پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ بەردەوامبوون لە هەماهەنگی لە بوارە ئەمنییەكان كرد.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: جگە لەوەش وەزیر بەبۆنەی كۆتایی هاتنی كارەكانی لە عێراق لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا كۆبووەوە، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە كارەكانی داهاتوودا، ستایشی ڕۆڵی ئەوی كرد لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئوسترالیا.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئوسترالیا سوپاسی وەزارەتی ناوخۆی كرد كە لەماوەی باڵیۆزی وڵاتەكەیدا هەموو ئاسانكارییەكی پێشكەش كرد.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە: لەلایەكی دیكەوە وەزیری ناوخۆ بەبۆنەی دەستبەكاربوونی ئەركەكانی وەك باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق لەگەڵ باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا كۆبووەوە، هەروەها هەردوولا تاوتوێی بەرزكردنەوەی ئاستی هاوكارییەكان لە بوارە جیاجیاكاندا كرد، دیارترینیان شەڕی دژی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەكان و جەخت لەوە كرایەوە كە دیدێكی هاوبەش بۆ بەرزكردنەوەی هەماهەنگی لە داهاتوودا پەرەپێبدرێت.
هاوكات وەزیرەكە بەگوێرەی بەیاننامەكە لەگەڵ باڵیۆزی كۆماری توركیا لە عێراق كۆبۆتەوە و لەگەڵیدا تاوتوێی كۆمەڵێك بابەتی جێی بایەخی هاوبەشی كردووە، بە ئامادەبوونی هاوپەیمانی نوێی سەربازی، و كۆبوونەوەكەش گفتوگۆی لەخۆگرتبوو لەسەر هەماهەنگی لە بوارەكانی ڕاهێنان و كاری هەواڵگری و كۆنترۆڵكردنی سنوورەكاندا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری، بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركە كارەكانی لەگەڵ باڵیۆزی كۆماری پاكستان لە عێراق كۆبووەوە و ستایشی هەوڵەكانی كرد لەماوەی باڵیۆزی كۆماری پاكستان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە كارەكانی داهاتوودا.