بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەناوبردنی ساختەكارێكی ڕاگەیاند كە زیاتر لە (7) ملیار دیناری دزیوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : لە یەكێك لە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكاندا مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای كەركوك توانیان یەكێك لە ساختەكارە گەورەكانی ناو پارێزگاكە لەناوببەن و دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنی ساختەكاری و دزی بڕی زیاتر لە (7) ملیار دینارە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەو تۆمەتبارەی پێشتر باسمان كرد بە هەماهەنگی لەگەڵ كارمەندێكی بانكی خانووبەرە و پارێزەرێكی زۆر مۆر و بۆند و كتێبی فەرمی ساختە كردووە، توانیویەتی بڕیارە دادوەرییەكان و بۆندەكانی تۆماری خانووبەرە ساختە بكات و بیاننێرێتە دەرەوە عێراق بۆ دەرهێنانی باڵانس و پارە، جگە لە ساختەكردنی مۆر و واژۆی كۆمەڵێك دادوەر و فەرماندەی پۆلیسی ناوخۆیی و ژمێریار و چەندین بەڵگەنامە و كتێبی فەرمی.
ئاماژەی بەوەشكرد : پرۆسەی دەستگیركردنەكە بەپێی فەرمانی دەستگیركردنی دادوەری بووە دوای ئەوەی مەفرەزەكانمان ئۆپەراسیۆنێكی بەدواداچوون و چاودێرییان دژی تۆمەتبار ئەنجامدا كە ماوەی دوو هەفتەی خایاند، دواتر بۆسەیەكی وردی بەدواداچوون وچاودێری كە لەكاتی تاوانەكە گیرا و پێشكەشی دەسەڵاتی دادوەری كرا بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست لە دژی بگرنەبەر.