كۆمسیۆن: پاراستنی هەموو ئامێرەكان بۆ ڕێگریكردن لە هەر پێشێلكارییەكی ئەلیكترۆنی لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا دەگرێتەبەر

سیاسی
  • 4-11-2023, 14:03
  • +A -A

    بەغدا -  INA- نەسار حاج
    ئەمڕۆ شەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند، سەرجەم ئامێرەكانی دەستەبەر كردووە بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر پێشێلكارییەكی ئەلیكترۆنی بكەن لەكاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا.
    سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆن عیماد جەمیل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هەموو ئامێرەكانی كۆمسیۆن پارێزراون، جا چ ئامێری ژماردن و ڕیزكردن بێت یان ئامێری پشتڕاستكردنەوە و ئاماژەی بەوەشكرد : پشكنین بۆ ئامێرەكانی گواستنەوە كراوە و ئامادەكراوە بۆ بەكارهێنان لە ئۆپەراسیۆنەكانی هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا.
    جەختیشی لەوە كردەوە كە: كۆمسیۆن بەردەوامە لە داخڵكردنی تۆماری دەنگدەران بۆ ناو ئامێرەكانی پشتڕاستكردنەوە لەسەر ئاستی وێستگەكان، بۆیە پێویستی بە 35,553 تۆماری ئەلیكترۆنی هەیە هەروەها تۆمارێكی كاغەزی.
    دوێنێ هەینی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند: تا ئێستا 17 ملیۆن وەرەقەی دەنگدان چاپكراوە، هاوكات ئاماژەیە بۆ پێكهێنانی لیژنەكان بۆ بەدواداچوون بۆ پێشێلكارییەكانی هەڵبژاردن و سۆشیال میدیا دوای دەستپێكردنی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بۆ كاندیدەكان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان.
    جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: كۆمسیۆن تا ئێستا زیاتر لە 17 ملیۆن وەرەقەی دەنگدان و دوو ملیۆن كارتی بایۆمەتری چاپكردووە، و بەسەر ئەو كەسانەدا دابەش دەكرێن كە داتاكانیان لەسەر نوێكردۆتەوە لە دە چركە لە مانگی نۆڤەمبەرە.
    غەلای ووتیشی : كۆمسیۆن كار لەسەر ئامادەكردنی كەرەستەی تەكنیكی و لۆجستیش دەكات، لەوانە كاغەز و مۆر و ڕەنگ و هەموو شتێك كە پەیوەندی بە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە هەیە.
    ڕوونیشیكردەوە : هەروەها كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە كاتێكی دواتردا ناسنامە بۆ پیشەگەرانی میدیای ناوخۆیی و چاودێران و بریكاری لایەنە سیاسییەكان دابەشدەكات، هاوكات ناسنامە بە تایبەتی بەسەر چاودێرانی نێودەوڵەتی و پیشەگەرانی میدیا لە فەرمانگەی نیشتمانی دابەشدەكرێت.
    غەلای پشتڕاستی كردەوە : كۆمسیۆن ستافی دەنگدانی هەڵبژارد كە خاوەنی بڕوانامەی پێشكەوتوون و فەرمانبەری دەوڵەتن، بۆ ئەوەی ڕاهێنانیان پێبكرێت لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەم ئامێرانە بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ ڕۆژی دەنگدان، كە بڕیار بوو لە 18ی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.
    سەبارەت بە نوێكارییەكانی پەیوەست بە هەڵوێستی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنیش ڕوونیكردەوە : كاندیدەكان دوورخرانەوە و پێشتر تانەیەكی 461 كەسی دیكە كە بڕیاردرا دەربكرێن وەرگیرا، دوای دەستەی كۆمسیاران ژمارەی كۆتایی كاندیدەكان ڕادەگەیەنرێت ناوەكان پەسەند دەكات.
    غەلای لە درێژەی قسەكانیدا وتی: لیژنە ناوەندی و لاوەكیەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی بەغدا و بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی و دەسەڵاتی پەیوەندییەكان پێكهێنراون، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ سەرپێچییەكانی هەڵبژاردن و كەیسەكانی هەڵبژاردن كە پەیوەندییان بە كاندیدەكانەوە هەیە، لە هەمان كاتدا ئاماژەی بەوەدا كاتێك كە لیژنە تایبەتەكان هەن بۆ چاودێریكردن و بەدواداچوون لە سایتەكانی سۆشیال میدیا بۆ چاودێریكردنی هەر پێشێلكارییەك.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە پارێزگاری سەڵاحەدین گرنگی بە ناوچە هەڕەمەكییەكانی دوجەیل و بەلەد دەدرێت، هەروەها ناوچە دوورەدەستەكانی ئامرلی، ئەلسینیە، توز و شەرگات، كە شایەتحاڵی كردەوەی تێكدەر بوون لەلایەن چەتەكانی تیرۆریستی داعش، ئاماژەیە بۆ ئەوەی سەڵاحەدین بە بەراورد بە باقی پارێزگاكان، ناوچەی هەڕەمەكی كەمتری هەیە.