بەغدا - INA
وەزیری تەندروستی ساڵح مەهدی حەسناوی ئەمڕۆ شەممە پشتڕاستی كردەوە كە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت بەپێی پلان بەڕێوەدەچێت، جەختیشی لە گرنگی بەردەوامبوون لە دابینكردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان كردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : ساڵح مەهدی حەسناوی وەزیری تەندروستی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی مانگانەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەنتەر و بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكانی وەزارەت لە بەغدا و پارێزگاكانی عێراق كرد بۆ گفتوگۆكردن كۆمەڵێك بابەت لە كارنامەكەدا پەیوەستن بە پەرەپێدانی دۆخی تەندروستی.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا وەزیری تەندروستی كورتەیەك لە پلانی كار و گرنگترین تەحەددیاتی بەردەم بەڕێوەبەرایەتییە ناوەندییەكانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكانی بەغدا و پارێزگاكان و دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆیان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان .
حەسناوی جەختی لەوە كردەوە : جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت بەپێی ئەوەی كە پلانی بۆ دانرابوو بەڕێوەدەچێت، هەروەها دەبێت خێرایی كاركردن بەردەوام بێت بۆ دڵنیابوون لە دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی و پەرەپێدانی واقیعی دامەزراوەكان بەپێی ئەوەی هەیە لە بەرنامەی حكومەتدا پلانی بۆ دانراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : پڕۆژەی نەخۆشخانە دواكەوتووەكان شاهیدی زیادبوونی خێرایی كاركردن و تەواوكردنن لەكاتێكدا یەك لە دوای یەك دەخرێنە خزمەتەوە، جگە لەوەی بەردەوامن لە ئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەكانی ئێستا.
ناوبراو جەختی لە گرنگی بەردەوامبوون لە دابینكردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی و بەدواداچوون بۆ پێداویستییەكانی دامەزراوە تەندروستیەكان كردەوە، جەختیشی لە پێویستی سەردانی پشكنین بۆ دامەزراوە تەندروستیەكان و بەدواداچوون بۆ كار و پێداویستی كارمەندانی ناو دامەزراوەكان و چاودێری دەرمان و لێپرسینەوە لە سەرپێچیكاران.