بەغدا - INA
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ شەممە پشتڕاستی كردەوە كە بەرژەوەندی عێراق و دوورخستنەوەی وڵات لە شەڕ لە بنەماكانی كارەكانی حكومەتە.
حسێن لە وتارێكیدا لە میانی چالاكییەكانی كۆنفرانسی حەوتەمی باڵیۆزەكان لە وەزارەتی دەرەوە و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوا داچوونی بۆ كرد و ڕایگەیاند : مەترسی هەڕەشە لە ناوچەكەدا هەیە بە شەڕ و جەختیشی لەوە كردەوە كە بەرژەوەندی عێراق و دوورخستنەوەی وڵات لە شەڕ لە بنەماكانی كارەكانی حكومەتە.
ئاماژەی بەوەشكرد :حكومەت و وەزارەتی دەرەوە بەرپرسیارن لە سیاسەتی دەرەوەی عێراق و ئاماژەی بەوەشكرد :حكومەت پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی كردووە بە یەكێك لە ئەولەویەتەكانی خۆی.
جەختیشی لەوە كردەوە كە بەبێ كرانەوە بەڕووی ژینگەی عەرەبی و ناوچەیی، ناتوانرێت دیموكراسییەكی تەندروست بنیات بنرێت و ئاماژەی بەوەشكرد: سیاسەتی دەرەوەمان گەشەسەندنی خێرای هیندستان و چین لەبەرچاو دەگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : زۆرێك لە نووسینگەی كونسوڵخانەی بیانی لە پارێزگاكان كرایەوە، هەروەها خزمەتگوزاری كونسوڵگەری لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات فراوانكرا و ئاماژەی بەوەشكرد : 4هەزار هاوڵاتی عێراقی لە بێلاڕووسیاوە گەڕێنرانەوە و لە مردن ڕزگاركران.
ناوبراو جەختی لە پێویستی كاركردن لەگەڵ وڵاتانی كاریگەر بۆ ڕاگرتنی دەسدرێژكاریی زایۆنیستەكان بۆ سەر كەرتی غەززە و پێویستی هەڵگرتنی گەمارۆ لە سەر كەرتی غەززە و جەختی لە هەڵوێستی پتەوی عێراق لە بارەی پرسی فەڵەستین و مافی چارەی خۆنووسین بۆ خەڵكی فەلەستین كردەوە.