مەندەلاوی: قۆناغی داهاتوو لە بەغداد شایەتی پرۆسەی مۆدێرنكردنی بناغەكانی ژیان دەبێت

سیاسی
  • 3-11-2023, 22:02
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ هەینی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، تەئكیدیكردەوە: كە قۆناغی داهاتوو لە بەغداد شایەتی پرۆسەی مۆدێرنكردنی بناغەكانی ژیان دەبێت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەندەلاوی جەختی لەوە كردەوە، كە ناوچەكانی باشووری بەغداد شایەنی گرنگیدانی زیاترن لەڕووی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی ژێرخانەوە و دەبێت ئەوپەڕی هەوڵ بۆ بەدیهێنانی ئەمە بدرێت.
    بەپێی بەیاننامەكە، لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ ژمارەیەك شێخ و كەسایەتییە دیارەكانی ناوچەكانی باشووری بەغداد- قەزای مەحمودییە، مەندەلاوی تەئكیدیكردەوە: لە پێویستی كاركردنی زۆر بۆ نەهێشتنی جیاوازیی خزمەتگوزاری نێوان  شارەكان و ناوچەكان كە دەكەونە دەروبەری شارەكان.
    هاوكات جەختیكردەوە: لە بەدواداچوونی ڕۆژانەی بۆ پرۆسەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و چاودێریكردنی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی گەشەپێدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
    ئاشكراشیكرد: پێویستە خزمەتگوزارییە گشتییەكان بۆ هاوڵاتیان دابین بكرێت، و وتیشی: پڕۆژەكانی داهاتوو شایەتی پرۆسەیەكی مۆدێرنكردنی هەموو بناغەكانی ژیان لە بەغداد و ناوچە جیاوازەكانیدا دەبێت.