كۆمسیۆن: لیژنە بۆ بەدواداچوونی سەرپێچیەكانی هەڵبژاردن و سۆشیال میدیا پێكهێنراوە

ناوخۆ
  • 3-11-2023, 21:47
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ هەینی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان تەئكیدیكردەوە: كە تا ئێستا 17 ملیۆن كاغەزی دەنگدان چاپكراوە، و هاوكات ئاماژەی بە پێكهێنانی لیژنەكان كرد بۆ بەدواداچوون بۆ پێشێلكارییەكانی هەڵبژاردن و سۆشیال میدیا، دوای دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ كاندیدەكان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا.
    وتەبێژی كۆمسیۆن جومانە غەلای بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆمسیۆن تائێستا زیاتر لە 17 ملیۆن كاغەزی دەنگدانی چاپكردووە و دوو ملیۆن كارتی بایۆمەتریش لە دەیەی دووەمی مانگی تشرینی دووەم بەسەر ئەو كەسانەدا دابەشدەكرێت كە داتاكانیان نوێكردووەتەوە.
    غەلای ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كۆمسیۆن كار لەسەر ئامادەكردنی كەرەستەی تەكنیكی و لۆجستی دەكات، لەوانە كاغەز و مۆر و ڕەنگ و هەموو شتێك كە پەیوەندی بە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە هەیە، و وتیشی: كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان، لە كاتێكی تردا ناسنامە بۆ  میدیاكارانی ناوخۆیی و چاودێران و بریكارەكانی حزبە سیاسییەكان دەردەكات، و كارتی ناسنامە بەسەر چاودێرانی نێودەوڵەتی و میدیاكاراندا لە فەرمانگەی نیشتمانی دابەش دەكرێت.
    غەلای دووپاتیكردەوە: كۆمسیۆن ستافی ڕاپرسیی خاوەن بڕوانامەی باڵاو و كارمەندانی دەوڵەتی هەڵبژارد بۆ ئەوەی ڕاهێنانیان پێبكرێت لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەو ئامێرانە بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ ڕۆژی دەنگدان كە بڕیارە 18ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.