بەغداد - INA
سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، ئەمڕۆ هەینی، تەئكیدیكردەوە: كە دۆخی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بە هۆی دەستدرێژیی زایۆنی بۆ سەر غەززە و سوریا و لوبنان، مەترسیدارە و هەڕەشە لە ناوچەكە و جیهان دەكات.
مالیكی لە میانەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی كاندیدەكانی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، لە وتارێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاند: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی پێشوو بۆشایی لە سیستەمی ئیدارەی پارێزگاكان و دەوڵەتدا دروست كرد، هاوكات بەشداربوو لە دروستكردنی چەندین كێشە كە تا ئێستاش بەدەستیەوە دەناڵێنین، و بە لەبەرچاوگرتنی سەقامگیریی پارێزگاكان دەبێتە هۆی “سەقامگیری دەوڵەت”. كاتێك كە لەسەر بنەمای پارێزگا دامەزراوە كە ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ هاوڵاتیان.
مالیكی رونیكردەوە: كەسانێك هەبوون دركیان بە مەترسی مانەوەی پارێزگاكان نەكردوە بەبێ ئەنجومەن، و وتیشی: ڕاستییەكان ڕوونبوونەتەوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت چاكسازی بكەن و بنیاد بنێن كە دەبێت مافی دەستووری لە ڕێگەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە هەبێت.
ئاشكراشیكرد: دۆخی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بە هۆی دەستدرێژیی زایۆنی بۆ سەر غەززە و سوریا و لوبنان، مەترسیدارە و هەڕەشە لە ناوچەكە و جیهان دەكات، جەختیشیكردەوە: مقاومەی فەڵەستینی هاوكێشەكەی گۆڕی و وانەیەكی نوێی بەو كەسانە بەخشی كە سەیری دیمەنەكە دەكەن.
راشیگەیاند: شەڕی غەززە ئیدیعای دەوڵەتانی بۆ مافەكانی مرۆڤ و پاراستنی كۆمەڵگا و نەزمی نێودەوڵەتی ئاشكرا كرد، و وتیشی: بزووتنەوەی حەماس درۆی سیستەمی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشی ئاشكراكرد، چونكە ئەوانەی لەپشت تاوانەكانی داگیركارییەوەن، ئەندامی هەمیشەیی ئەو ئەنجومەنەن، جگە لە روسیا و چین.
مالیكی بانگەوازی خۆی بۆ جەماوەر نوێكردەوە بۆ بەشداری چالاكانە لە هەڵبژاردنەكاندا و وتی: سوپاسی هەموو گەلی عێراقیمان دەكەم و گەشبینم بەوەی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا گەورە دەبێت، هەروەها ستایشی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی كرد كە ڕۆڵی خۆی لە هەڵبژاردنەكاندا بینیوە لە دابینكردنی مەرجەكانی بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن.
داواشی لە هەموو كاندیدەكان و هەموو هێزە سیاسییەكان كرد بەشداری هەڵبژاردن بكەن و كێبڕكێكەیان راستگۆ و دوور لە گرژی و وروژاندنی ململانێ بێت.