بازرگانێكی مادەی هۆشبەر بە بڕێك مادەی هۆشبەرەوە لە میسان دەستگیركرا

ئەمنی
  • 3-11-2023, 19:03
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەرونییەكان  دەستگیركردنی بازرگانێكی مادەی هۆشبەری لە میسان ڕاگەیاند كە بڕێك مادەی هۆشبەری پێبووە.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێكی ئەمنی هاوبەش لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەروونییەكان لە میسان و هێزێكی كاردانەوەی خێرا توانیان یەكێك لە مەترسیدارترین بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگای میسان لە میانەی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی دیاریكراودا دەستگیربكەن كە بڕی (3 كیلۆگرام) مادەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵی پێبووە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری دەستگیركراوەكە گیراوەتەبەر بەپێی ماددەی 28ی یاسای ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەرونیەكان ژمارە 50ی ساڵی 2017، هەروەها ڕەوانەی دادگا دەكرێت بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانە.