بەغداد - INA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ هەینی، هەڵوەشانەوەی تۆڕێكی بیانی قاچاخچێتی بە مرۆڤی لە عێراق ڕاگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان توانی تۆڕێكی بیانی فرەنەتەوەیی تایبەت بە قاچاخچێتی مرۆڤ هەڵوشێنێتەوە كە هەوڵی دەدا بە شێوەیەكی نایاسایی بە بەكارهێنانی پاسپۆرتی ساختە كەسانی بیانی بهێننە ناو خاكی عێراقەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: ئەندامانی تۆڕەكە لە ئۆپەراسیۆنێكدا دەستگیركراون و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری تایبەتمەند كراون.