پلاندانان: سەرۆك وەزیران رێنمایی داوە بە پێویستی چارەسەركردنی دۆسیەی پرۆژە دواكەوتووەكان 

ناوخۆ
  • 3-11-2023, 15:27
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی پلاندانان تەئكیدیكردەوە: كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران  محەمەد شیاع سودانی، رێنمایی داوە بە پێویستی چارەسەركردنی دۆسیەی پڕۆژە دواكەوتووەكان.
    وتەبێژی وەزارەت، عەبدولزەهرا هنداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند:  جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان محەمەد عەلی تەمیم، لیژنەیەكی پێكهێنا بە سەرۆكایەتی خۆی و بە ئەندامێتی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی و سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی و لایەنی تر، بۆ تاوتوێكردنی واقیعی پڕۆژە دواكەوتووەكان، كە ژمارەیان هەزار و 452 پڕۆژە بوو كە بەسەر سەرجەم كەرتە جیاوازەكانی گەشەپێدان لە نێوان وەزارەتەكان و پارێزگارەكاندا دابەشكرابوون.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لیژنەكە دەستی كرد بە چارەسەركردنی ئەو هۆكارانەی كە بوونە هۆی وەستانی پڕۆژەكان، و وتیشی: نزیكەی 400 پڕۆژە چارەسەركراون، و 1063 پڕۆژەی دیكەش دواكەوتوون لەو ژمارەیەش 562 پڕۆژە لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی وەزارەتەكان و بەرنامەی وەبەرهێنانی وەزارەتەكاندایە، و نزیكەی 501 پڕۆژەی دیكەش لە چوارچێوەی بەرنامەی گەشەپێدانی هەرێمەكاندان بۆ پارێزگاكان.
    ئاشكراشیكرد: لیژنەیەكی دیكەش پێكهێنرا، بە سەرۆكایەتی وەزیری پلاندانان، كە بریتییە لە لیژنەی فەرمانی دیوانی 45، كە ئەركی چاودێریكردنی ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆژە دواكەوتووەكانی نەخۆشخانەكانە، و وتیشی: لیژنەكە سەركەوتوو بووە لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ 73 نەخۆشخانە كە توانای قەرەوێڵەیان جیاوازە لە (100 بۆ 600) قەرەوێڵەن.
    ڕوونیشیكردەوە: هەندێك لە نەخۆشخانەكان تەواوبوون و هەندێكی دیكەشیان لە پرۆسەی كاركردندان، و وتیشی: رێنمایی و جەختكردنەوە لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەیە بۆ پێویستی چارەسەركردنی دۆسەی پڕۆژە دواكەوتووەكان لە سەرجەم وەزارەتەكان و دەزگا جیاوازەكاندا.